ئه‌رشیفی بابه‌ته‌كانی فێرگه‌ی هه‌موو بۆ كوردان
فۆرمات و پارتیشن درووستکردن له Windows XP.
نووسه‌ر:
فۆرمات و پارتیشن درووستکردن له Windows XP.
زۆرکات دوای کارکردنێکی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه، زۆربه‌مان ده‌مانه‌وێت فۆڕماتێک بکه‌ین به‌سه‌ر ویندۆزه‌که‌ماندا و جارێکی تر دایبمه‌زرێنینه‌وه. جائه‌مه لای زۆربه‌مان کارێکی ئاسان نی‌یه، به‌ڵکو زۆر که‌س جۆره ترسێکیان لادرووست‌بووه، به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌م له ڕێگای ئه‌م ڕوون کردنه‌وه‌یه‌وه جۆره ئاسانیه‌کی بده‌مێ، که به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ریدا زاڵبین و ڕێکی بخه‌ین.
پێش هه‌موو شتێک ئه‌و سی دی ویندۆزه‌ی هه‌مانه ده‌بێت بووته‌بڵ بێت. وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت سیسته‌مه‌که له‌و شوێنی سی دی یه‌وه هه‌ڵسێت (بووت) بکات (به‌گشت خۆی وا ڕێکخراوه). ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ده‌توانیت کۆمپیوته‌ره‌که‌ت سه‌رله‌نوێ داگرسێنیته‌وه ئه‌نجا په‌نجه له‌سه‌ر F2 یاخود Delete دابنێ. ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ت بۆ ده‌کرێته‌وه.
ئه‌نجا یه‌کجار په‌نجه له‌سه‌ر Enter.
دوای ئه‌وه ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌کرێته‌وه، ده‌بێت به‌م شێوه ڕێکیان بخه‌یت.
تێ بینی/ له‌وانه‌یه جۆری بایۆس له لای تۆ جیاواز بێت به‌ڵام تۆ هه‌وڵ بده وا ڕێکیان بخه‌یت به‌پێ‌ی دیاریکردنه‌که.
پاشان په‌نجه بنێ به F10 بۆ پاشاکه‌وتکردن و ده‌رچوون.
ئێستا سی‌دی ویندۆزه‌که‌ت بخه‌ره شوێنی سی‌دی یه‌که‌وه کۆمپیوته‌ره‌که سه‌رله‌نوێ دابگرسێنه‌وه ، که داگیرسایه‌وه په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له دووگمه‌کانی ته‌خته‌کلیله‌که‌ت دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که له سی‌دی یه‌وه هه‌ڵسێت (بووت).
ئێستا ویندۆز ده‌ست ده‌کات به دامه‌زراندن تۆزێک ئارام‌بگره‌و ده‌ستکاری هیچ مه‌که.
چاوه‌ڕێ بکه تاهه‌نگاوه‌کانی پێویستیه‌کانی دامه‌زراندی ویندۆز ڕێک ده‌بێت.
دوای ئه‌وه په‌نجه‌ره‌یه‌کی لیسێنسی مایکرۆسۆفتمان بۆ ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر کاتت هه‌یه ده‌توانیت بیخوێنیه‌وه.
ئێستا بۆ ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه‌و به‌رده‌وام بوون له دامه‌زراندن کرته له‌سه‌ر F8 بکه وه به‌رده‌وام به.
ئێستا له‌به‌شی سه‌ره‌وه 3 خاڵی داوه به‌م شێوه‌یه
1. بۆ یه‌کسه‌ر دامه‌زراندی ویندۆز کرته له‌سه‌ر Enter بکه.
2. په‌نجه به پیتی C بۆ دامه‌زراندنی پارتیشنێکی نوێ له‌و قه‌باره‌ی که بۆشه.
تێ‌بینی/ تۆ ده‌توانیت بۆ نمونه 40 گێگات هه‌یه ده‌توانیت هه‌موی بسڕیته‌وه به په‌نجه دانان له‌سه‌ر پیتی D. وه‌پاشان ده‌توانیت به‌په‌نجه دانان له‌سه‌ر پیتی C پارتیشنه‌کان درووست بکه‌یت به‌قه‌باره‌ی جیاجیا(20 گێگا بایت بۆ پارتیشنی سه‌ره‌کی که‌ویندۆزی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت. پارتیشنی D ده‌توانیت 10 گێگابایتی پێ بده‌یت وه پارتیشنی E به‌هه‌مان شێوه 10 گێگا بایت.
که‌کرته‌ت کرد له‌سه‌ر پیتی D په‌نجه‌ره‌یه‌کی تر ده‌کرێته‌وه.
په‌نجه له‌سه‌ر Enter دابنێ بۆ سڕینه‌وه‌ی پارتیشن.
Esc بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ت له‌هه‌نگاوه‌کان.
ئێستا که کرته‌مان له‌سه‌ر Enter کرد په‌نجه‌ره‌یه‌کی ترمان بۆ ده‌کرێته‌وه په‌نجه له‌سه‌ر L دابنێ بۆ دڵنیابوون له سڕینه‌وه‌ی (هه‌موو داتا‌و په‌ڕگه‌کانی سه‌رپارتیشن ده‌کوژێته‌وه).
پاشان،
ئێستا قه‌باره‌که‌مان هه‌یه به‌بێ په‌ڕگه‌ی سیسته‌م. ئێستا په‌نجه له‌سه‌ر پیتی C داده‌نێین بۆ دروستکردنی پارتیشنی نوێ.
من له‌م جاره‌دا ته‌نها ویستوومه پارتیشنێک درووست بکه‌م بۆیه هه‌موو قه‌باره‌که‌م داوه‌پێی. ده‌توانیت به‌پێ‌ێ ئاره‌زوی خۆت ئه‌و قه‌بارانه دیاری بکه‌یت.
ئێستا کرته له‌سه‌ر Enter بکه پاشه‌که‌وتکردن و ده‌ست به‌کار کردن.
ئێستا پارتیشنێکمان هه‌یه هێشتا په‌ڕگه‌ی سیسته‌مه‌که‌مان بۆ دیاری نه‌کردووه. کرته‌له‌سه‌ر Enter بکه.
1. دامه‌زراندی پارتیشن و سیسته‌م له‌سه‌ری، په‌ڕگه‌ی سیسته‌م NTFS به‌خێرایی. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕێنمایی نه‌کراوه.
2. دامه‌زراندی پارتیشن و سیسته‌م له‌سه‌ری، په‌ڕگه‌ی سیسته‌م FAT به‌خێرای. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕێنمایی نه‌کراوه.
3. دامه‌زراندی پارتیشن و سیسته‌م له‌سه‌ری، په‌ڕگه‌ی سیسته‌م NTFS به‌ئاسایی. تۆ ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژێره.
4. دامه‌زراندی پارتیشن و سیسته‌م له‌سه‌ری، په‌ڕگه‌ی سیسته‌م FAT به‌ئاسایی. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕێنمایی نه‌کراوه.
واتا سێ‌یه‌م دانه هه‌ڵبژێره.
ئیتر له‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ستت له ماوس و ته‌خته‌کلیل دووربخه هه‌موو کاره‌کان ڕاسته‌وخۆ ده‌بن تا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئاماژه‌ی پێ‌ده‌ده‌ین. کۆمپیوته‌ره‌ک چه‌ند جارێک ده‌کوژێته‌وه‌و هه‌ڵده‌بێته‌وه.
پاشان هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندن ده‌ست پێده‌كات.
1. بۆ زیادکرنی ته‌خته‌کلیل و زمانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان .
نیشانه‌ی ڕاست دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی دوای دامه‌زراندن یه‌کسه‌ر ته‌خته‌کلیلی کوردی دابگریت.
بۆ زیادکردنی زمانی عه‌ره‌بی بۆ ویندۆزه‌که‌ت.
ناوی لێبنێ به ئاره‌زوی خۆت.
به‌رده‌وام به. پێویست ناکات ده‌ستکاری بکه‌یت چونکه خۆی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌که‌داو زمانی سیسته‌مه‌که ڕێک ده‌بێت.
به‌رده‌وام به بۆ ته‌واوکردنی دامه‌زراندن ، له‌م هه‌نگاوه‌وه تۆ ده‌توانیت ده‌ستی لێ هه‌ڵبگریت و هه‌نگاوه‌کان خۆی ده‌یان کات. تۆزێک ئارام بگره تاهه‌نگاوه‌کان ته‌واو ده‌بن و سیسته‌مه‌که‌ت دا ده‌مه‌زرێت.
ئێستا هه‌موو هه‌نگاوه‌کان کۆتایی هاتن و سیسته‌مێکی ڕێکی کارگێڕی ویندۆزی ئێکس پی مان دامه‌زراندو ده‌توانین ئیتر پشت به‌خۆمان ببه‌ستین بۆ جارێکی تر ئه‌گه‌ر فۆڕمات هاته ڕێمان.
هیوادارم مه‌به‌ستم پێکا بێت